کڕینی موڵک
بەدوای موڵک دەگەڕێیت؟
ڕاوێژکارانمان موڵکی گونجاو بۆ ئێوە دەدۆزنەوە.
زانیاری زیاتر

ڕۆیا نێودەوڵەتی بۆ خاوەن موڵکەکانی داهاتوو.

کۆمپانیای عقارات ڕۆیا نێودەوڵەتی یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی نێوەندگیری ، سەرپەرشتی چەندین مامەڵەی ئاست بەرزی کردووە لە عقاری ىشاهانە لە بەریتانیا و دوبەی و ئیمارات و ئێستا لەگەڵ لقی کۆمپانیا بەریتانیەکەمان لە هەولێر -کوردستان – عێراق . گەشەپێدەران و وەبەرهێنەران و کڕیارانی عقاری جیهانی بەهۆی شارەزایی بەرفراوان و تێگەیشتنی ناوازەی بازاڕەوە متمانەیان بە ستافە پڕ ئەزموونەکەمان کردووە.

ئێمە هاوکاریتان دەکەین لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی ژیانتان.

بەدوای شوقە و ڤێلا و تاونهاوسی شاهانە دەگەڕێیت لە هەولێر و کوردستان و دوبەی و ئیمارات و بەریتانیا؟ چ موڵکی ئۆف پلان Off-Plan و موڵکی تازە، ڤێلای شاهانە، تاونهاوس، یان شوقە لە هەولێر، دوبەی، و شارەکانی بەریتانیا وەک لەندەن، مانچستەر، لیڤەرپوول، لیدز، بیرمینگهام، و نۆتینگهام. بەرفراوانترین هەڵبژاردنی موڵکی تایبەت و شاهانە لە هەولێر و دوبەی و بەریتانیا بەردەستە. ڕاوێژکارانی عقاری بە شێوەیەکی بەرفراوان پشکنینی هەموو موڵکێک دەکەن پێش ئەوەی بیخەنە لیستی خانووەکانەوە بۆ ئەوەی هەم کوالیتی بەرز و هەم قازانجی درێژخایەن گەرەنتی بکەن.

ڕۆیا نێودەوەڵەتی

موڵک بکڕە

کۆمپانیای عقارات ڕۆیای نێودەوڵەتی ، نێوەدەنگیری عقاری بەریتانییە کە خزمەتگوزاریەکانی پێشکەش دەکات لە کوردستان و عێراق. چێژ لە زۆرترین ئاسوودەیی و کارامەیی وەربگرە بە درێژایی تەواوی پرۆسەی مامەڵەی خانووبەرە لەگەڵ ستافە شارەزاکانی عقاریمان!

خزمەتگوزاری تەواو بۆ پێشکەشکردنی زۆرترین ئاسوودەیی و هاوکاری.

ئێمە کاتێک بۆ دیاریکردنی پێداویستییە تایبەتەکانی نیشتەجێبوونتان تەرخان دەکەین و تەنها ئەو موڵکانەتان بۆ نمایش دەکەین کە بە باشترین شێوە لەگەڵ پێداویستییەکان و شێوازی ژیانتان دەگونجێت. بەو پێیەی دۆزینەوەی موڵکێکی گونجاو و نوێ دەتوانێت قورس و کات بەفیڕۆدەر بێت، ڕۆیا نێودەوڵەتی ستراتیژییەکی خزمەتگوزاری تەواوی دروستکردووە بۆ گەرەنتیکردنی ئاسوودەیی و کاریگەرییەکی گونجاو. ئێمە بەڵێنی هاوکاری بە ئەزموون دەدەین لە هەموو قۆناغەکانی پرۆسەکەدا. پسپۆڕەکانمان زانیاری ورد، شیکاریی بازاڕی تێگەیشتوو، و ڕێنمایی دروست پێشکەش دەکەن بۆ پشتگیریکردنتان لە بڕیاردانی ژیرانە.

گەورەترین دەستکەوتمان بەدەستهێنانی متمانەی کڕیارانمانە.

وەک تۆڕی خانووبەرەی شاهانە لە جیهاندا،کۆمپانیای عقارات ڕۆیا نێودەوڵەتی پابەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ناوازە و موڵکی ئاست بەرز. ڕۆیا نێودەوڵەتی شوێنی نیشتەجێبوونی نایاب لە چەندین شوێنی ئاست بەرزی جیهانیدا دابین دەکات. بۆ بینینی کۆمەڵەی لیستە نێودەوڵەتییەکانمان، ماڵپەڕەکەمان بپشکنە یان پەیوەندی بە پسپۆڕەکانمانەوە بکەن. پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی عقار و خزمەتگوزاریەکانمان. ئێمە تیمێک لە پسپۆڕانی عقاریمان هەیە کە ئامادەن بۆ یارمەتیدانتان.

پەیوەندیمان پێوە بکە